کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕییانی بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەبەرەبەری ٢٦ی خەرمانان ، ٢٣ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە وڵاتی ئاڵمان، لەلایەن دیپلۆمات تیرۆریستەکانی رێژیمی ئیسلامییەوە، پووستێر و تراکتی تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەوە داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات کە بە بڵاوکردنەوەی ئەو تراکت و پووستێرانە و بەڕیوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی شەهیدانی میکۆنوس بەرز رابگرن و تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامی مەحکووم بکەن.
هاوڕێی تێکۆشهر و رێبهر، دوکتور سادق شەرەفکەندی، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سهرنجام رێکهوتی ٢٦ی خهرمانانی ١٣٧١ی ههتاوی (١٧ی سێپتامبریی ١٩٩٢ی زایینی) له هێرشێکی تیرۆریستیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سهر رێستوورانی میکۆنووس له شاری بێرلینی ئاڵمان لهگهڵ کاک فهتاح عهبدولی، ئهندامی کۆمیتهی ناوهندیی حیزب و کاک هومایۆن ئهردهڵان، کادری ههڵکهوتووی حیزب، شههید کران.
تراکت و پووستێری تایبەت بە بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس لە ئالبۆمی وێنەدا گۆنجێندراوە: