کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شێرکۆ موعارفی زیندانیی سیاسیی کورد لە سێدارە درا

15:22 - 13 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: شێرکۆ موعارفی چالاکی سیاسیی کورد سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر، لە زیندانی ناوەندیی سەقز لە سێدارە درا.


کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ژووری تاکەکەسی راگوێزراوە و پاش چەند کاتژمێر لە سێدارە دراوە.

6929.jpg
شێرکۆ موعارفی چالاکی سیاسیی کورد


یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی موعارفی، لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییەیان پژڕاست کردووەتەوە.
شێرکۆ موعارفی لە رێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ١٣٨٧ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیمەوە دەسبەسەر و لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە تۆمەتی \'\'دژایەتیی خوا\'\' لە رێگەی \'\'ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیم\'\' سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەمە سێیەمین زیندانیی سیاسیی کوردە کە لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە دراوە.
پێشتر دوو زیندانیی سیاسی بەناوەکانی \'\'رەزا مامەدی و حەبیبوڵڵا گوڵپەری‌پوور\'\' لە زیندانەکانی سەڵماس و ئورمیە لە سێدارە درابوون.