کوردستان میدیا: شەوی یەڵدا، ٨٣هەمین ساڵڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئاشتی، دوکتور قاسملوو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەرز راگیرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شەوی یەڵدا درێژترین شەوی ساڵ و شەوی لە دایک بوونی دوکتور قاسملوو لە گوندەکانی نییەر، تەنگیسەر، سەرڕێز و کەرجۆ لە ناوچەی سنە پووستێر و تراکتی پێوەندیدار بەو شەوە بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە لاوانی گوندی نییەر بە بۆنەی شەوی یەڵدا رێوڕەسمێکی تایبەتییان بەڕێوە برد.
ئەو بۆنەیە بە بڵاوکردنەوەی چەندین گۆرانیی فولکلۆری کوردی و هەروەها پەخشانێک بە دەنگی چەنگیز سیگارچی بێژەری رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران، یادی ٨٣هەمین ساڵڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئاشتی بەرز و پیرۆز راگیرا.