کوردستان میدیا: شه‌پۆلی کۆ کردنه‌وه‌ی ماهواره له شار و ناوچه‌کانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی بەر چاو به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٥ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی یگان امدادی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئێران له شاری مه‌ریوان ده‌ستیان داوه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی دیشی ماهواره و وێڕای بێحورمهتی به هاوڵاتییان ٢ ماشین دیشی ماهواره‌یان کۆکرده‌وه.
رێژیمی ئێران به کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌ی هاووڵاتییان به شێوه‌یه‌کی نایاسایی، هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵکی ئێران و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی کوردستان، له ئاگادار بوون له رووداوه‌کانی ئێران، جیهان و کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی دروست و به بێ چه‌واشه‌کاری پێشگیری بکات.
پێشتریش له گونده‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت، وه‌کوو ده‌ره‌کێ، ده‌مه‌یۆ، دزڵی و بیه‌که‌ڕه له ناوچه‌ی مه‌ریوان کوکردنه‌وه‌ی ماهواره، وێڕای بێحورمهتی کردن به خه‌ڵک، ئه‌نجام دراوه.