کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە کەنداوی فارس هاتە ئاراوە

22:33 - 5 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: پاپۆڕێکی هێزە نیزامییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس لەگەڵ لەنجێکی هێزەکانی رێژیمی ئێران، تووشی شەڕ و پێکدادانی نیزامی بوون و تەقەیان لە یەک کرد.
هەواڵدەریی \'\'فەڕانسە\'\' بڵاوی کردەوە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزە نیزامییەکانی گەشتی کەناراوی ئەمریکا ناسراو بە \'\'مانوومای\'\' و لەنجێکی رێژیمی ئێران هاتە ئاراوە و تەقەیان لە یەک کرد.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ئەو شەڕ و پێکدادانە کاتێک رووی داوە کە هێزە گەشتییەکانی کەنارئاوی ئەمریکا موسەلسەلێکی کالیبری ٥٠یان بینیوە کە روو بە پاپۆڕەکەیان لە حاڵەی ئامادەباشدا بووە.

جان کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن بڵاوی کردووەتەوە کە پاپۆڕەکەی گەشتی کەناراوی ئەرتەشی ئەمریکا سەرقاڵی عەمەلیاتی ئەمنییەتی رۆژانەی خۆی بووە کە چەند کەسی نەناسراوی چەکدار لە لەنجێکی رێژیمی ئێراندا تەقەیان لێ کردوون.