کوردستان میدیا: عەدنان حەسەنپوور، کۆنترین رۆژنامەنووسی زیندانیی ئێران، پاش راگوێزران بۆ زیندانی زابۆل، رەوانەی زیندانی زاهیدان کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو رۆژنامەنووسە کوردە پاش راگیران لە قەرەنتینەی زیندانی زابۆل بۆ ماوەی ١٠ رۆژ، بەرپرسانی زیندانی زابۆل لە وەرگرتنی ناوبراو خۆیان بواردووە و لە زیندانی زاهیدانیش پش ٥ رۆژ راگیران لە قەرەنتینە وەرگیراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە زاری خوشکی \'\'عەدنان حەسەنپوور\'\'ەوە ئەو هەواڵەی پژڕاست کردووەتەوە.
پێشتریش عەدنان حەسەنپوور رێکەوتی ٢ی رەشەمە لەسەر بڕیاری بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سنه بۆ زیندانی زابۆل دوورخرابووەوە.
عەدنان حەسەنپوور رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ١٣٨٥ی هەتاوی دەسبەسەر و پاش چەند مانگ راگیران لە ژووری تاکەکەسیی دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٨٦ لە دادگای ئینقلابی شارستانی مەریوان بە شێوەی نهێنی دادگایی و بە تۆمەتی \'\'هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و موحاربە\'\' بە ئیعدام مەحکووم کرا. ئەو حوکمە پاش سێ مانگ لە لقی ٣٢ی دیوانی باڵای وڵات تەیید کرا و لە کۆتاییدا بە داخوازیی دادگایی دووبارە لەلایەن ساڵح نیکبەخت و سیروان هووشمەندی، پارێزەرانی عەدنان حەسەنپوور، حوکمەکەی هەڵوەشایەوە.
دواتر عەدنان حەسەنپوور لە دوو دادگاییدا لە رێکەوتی ١٦ خەرمانان و ١١ی رێبەندانی ١٣٨٧ کە دیسانەوە بە شێوەی نهێنی بەڕێوەچوو، سزای ٣١ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا، بەڵام ئەو حوکمەش لەگەڵ ناڕەزایەتیی توندی داواگرەکانی بەرەوڕوو بووەوە و لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٦ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
حەسەنپوور لە سەرەتای دەسبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا ١ رۆژ ئیزنی مورەخەسیی پێ نەدراوە.