کوردستان میدیا: فه‌رمانده‌یه‌کی نیزامیی تورکیه وێڕای پژڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه وتوویه‌تی، ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێمه دژکرده‌وه به هێرشه‌کانی سووریه بووه.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیه سنووری ئاسمانی سووریه‌یان به‌زاندووه و چه‌ندین شوێنی نیزامیی ئه‌و حکوومه‌ته‌یان بوردمان کردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه رۆژی هه‌ینی دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگیی سووریه سنووری ئاسمانیی تورکیه‌یان به‌زاندبوو و له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له نزیک دیاربه‌کر بینرابوون.
ئه‌و فه‌رمانده نیزامییه‌ی ئه‌رتشی تورکیه که نه‌ویستووه ناوی ئاشکرا بکرێت به هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و دوو فڕۆکه به‌مه‌به‌ستی بوردمان کردنی بنکه نیزامییه‌کانی ئێمه هاتبوونه نزیک دیار به‌کر.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فڕۆکه‌یه‌ک که هه‌ڵگری چه‌کوچۆڵی دروست کراوی رووسیه بوو له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
پۆلیسی تورکیه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، ئه‌و چه‌کوچۆڵانه له وڵاتی رووسیه‌وه بۆ سووریه ده‌گوازرانه‌وه.