![](/weney-mallperr/11091.jpg)
کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهابادیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی هێرانا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ریژیمی ئێرانەوە هاوکات لەگەڵ جێژنی قوربان دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووە کە هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران ئەم هاووڵاتییانەیان بە تۆمەتی ئەنجامی شەعاێری مەزهەبی دەستبەسەر کردووە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سالار سەعیدی، شۆڕش ئایینە و محەممەد مودەڕسی ئەو کاسانەن کە دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستاش لە شوناسی ئەو کەسانەی دیکە کە دەستبەسەر کراون هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپشت بەستن بە ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٠٥ کەس لە هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکان و ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.