کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لانیکەم ٥ کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان کوژران

00:19 - 21 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: چەند هێزێکی سپای پاسدارنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەجل‌وبەرگی کوردی و شێوەیەکی ئامانجدار لە حاڵی چالاکیی نیزامی لە باکووری عێراق دان.

بەپێی راپۆرتی ئەلعەرەبیە، ژمارەیەک لە هێزەکانی سپای پاسدارانی کەلە ئەفسەرانی سپای شاری ئورمیەن لە ناوچەی زومار جێگیر کراون و ئەرکی مووشەک‌هاوێژیان لە ئەستۆیە.

بەپێی راپۆرتەکان، لانیکەم پێنج کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران لە هێرشێکدا بەهۆی خومپارەوە لە زوومار کوژراون.

لە مانگی رابردوودا جەنازەی دوو ئێرانی کەلە عەمەلیاتی بەرگری لە سنووری ناوچە شیعە نشینەکان لە ناوچەی سامڕا کوژراون و رادەستی ئێران کرانەوە.

وتەبێژی وەزیری کاروباری دەرەوەی رێژیمی ئێران رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بوونی هێزەکانی سپای پاسدارانی لە وڵاتی عێراق رەت کردبووەوە.

مەرزیە ئەفخەم لەو بارەیە وتوویەتی: رێژیمی ئێسلامیی ئێران هیچ هێزێکی بۆ عێراق نەناردووە و هیچ بەرنامەیەکیشی بۆ ناردنی هێز بۆ عیراق لە داهاتوودا، نییە.

رەت کردنەوەی بوونی هێزەکانی رێژیمی ئێران لە وڵاتی عیراق و سووریە لە حاڵێکدایە کە رۆژانە هەواڵی بەشداریی هێزەکانی سپای قودس لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دوو وڵاتە بڵاو دەکرێتەوە.