کوردستان میدیا: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئورووپا له خولی نوێی گه‌مارۆکاندا له‌سه‌ر پیشه‌ی گوماناویی گەیاندنی رێژیمی ئێران، بڕیار ده‌دەن.
دیپلۆماتکارێکی یه‌کیه‌تیی ئورووپا به هه‌واڵده‌ریی فرانس پرێسی راگەیاندووە، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئورووپا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو لەمەڕ خولی نوێی گه‌مارۆکان بەدژی رێژیمی تاران بڕیار ده‌ده‌ن.
ئه‌م دیپلۆماتکاره وتوویه‌تی: بۆ یه‌که‌م جار به‌شی موخابراتی ئێران و به‌تایبه‌ت ئه‌و رێکخراوانه‌ی که له‌و به‌شه گوماناوییه‌ی رێژیمی ئێران‌دا کار ده‌که‌ن، ده‌کرێته ئامانجی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
هه‌ر لەو پێوەندییەدا هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرزیش بڵاوی کردۆته‌وه، ئه‌م ته‌حریمانه هاورده کردنی گازی سروشتی ئێران و هه‌نارده کردنی به‌رهه‌مه کانزاییه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌پێی راپۆرته‌کان ئه‌م گه‌مارۆیانه هه‌نارده کردنی کهسهرهگهلێک وه‌کوو گرافیت و ئالوومنیۆم که‌له به‌رنامه‌ی ناوکیی و پیشه‌ی مووشه‌کی به کار ده‌هێنرێن، له‌خۆ ده‌گرێ.
بڕیار وایه گه‌مارۆگه‌لێکی دیکه وه‌کوو تۆمار نه‌کردنی ناوی که‌شتییه ئێرانییه‌کان و پێشگیری له فرۆشی نه‌وتهه‌ڵگره نوێیه‌کان به‌و وڵاته و بلۆکه کردنی داراییه‌کانی ٣٠ کۆمپانیای چالاکی نه‌وتی و بانکی، له‌لایه‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئورووپا په‌سند بکرێت.