كوردستان میدیا: دوابه‌دوای ئێعدامی ٤٧ كه‌س له تۆمه‌تبارانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له عه‌ره‌بستان، بنكه دیپلۆماتیكه‌كانی ئه‌م وڵاته له ئێران‌دا كه‌وته به‌ر شاڵاوی هێرش و په‌لاماری به‌كرێگیراونی ڕێژیم.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیا گه‌یشتووه، له دوایین كاتژمێره‌كانی ڕۆژی شه‌ممه گرووپگه‌لێ له به‌كرێگیراوانی به‌سیج و دیتر هێزه‌كانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ئێعدامی ٤٧ تیرۆریست بۆ وێنه ئاخووندی شێعه شێخ نمر باقر له به‌كرێگیراوانی ڕێژیم له عه‌ره‌بستان و كۆمه‌ڵێك تیرۆریستی دیكه، هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له تاران و به‌كرێگیراوانی به‌سیج به‌پێی نه‌ریتی هه‌میشه‌یی خۆیان، پاش ئه‌وه‌یكه چوونه نێو باڵوێزخانه‌كه‌وه، به‌شێك له باڵاخانه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌یان سووتاند.
هه‌ندێك له به‌كاربه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له دژكرده‌وه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕێژیم ده‌ڵێن: هه‌ر جاره و به بیانوویه‌ك هێزه بهسیجییهكان هێرش ده‌بنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی وڵاتان له تاران‌دا و تاڵانی ده‌كه‌ن و له‌مباره‌وه ئێمه له ئاستی جیهاندا ڕێكۆردمان تۆمار كردووه و هێماكهش بۆ ڕۆژی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ره كه بۆ هه‌تاهه‌تایه به نێوچاوانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه دیاره.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم، کارداری عه‌ره‌بستانی سعوودیی له تارانی بانگهێشت كرد و له‌هه‌مبه‌ر ئیعدامی شێخ نمر ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
به‌پێی هه‌واڵی ئیرنا، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان جێگری عه‌ره‌بی و ئه‌فریقایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران، له‌مه‌ڕ لێكه‌وته‌كانی ئه‌م كاره هۆشداریی دایه عه‌ره‌بستان.
سوپای تیرۆریستی پاسدارانیش به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی هه‌ڕه‌شه ئامێز، ڕایگه‌یاندووه كه خوێنی شێخ نمر له داهاتوودا ده‌بێته هه‌وێنی تۆڵه‌یه‌كی توند، له ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان و ده‌بێته هۆی ڕووخانی حكوومه‌تی سعوودی.
عه‌ره‌بستان ئه‌م جۆر هه‌ڵوێستانه‌ی ڕێژیمی ئێران به داكۆكی كردن له تیرۆریزم پێناسه ده‌كات.