کوردستان میدیا: له ساڵێکدا ٤٨٨ که‌س له ئێران له سێداره دراون و ٣٣٣ که‌سیش سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌گوێره‌ی ئامارێک که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ناوه‌ندی ئاماری هرانا بڵاو کراوه‌ته‌وه، له رێکه‌وتی ١٠ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١١ی زایینی هه‌تا ئه‌مڕۆ ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ی زایینی، ٤٨٨ که‌س که به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رێژیمی ئێرانه‌وه، سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له زیندان، یان له‌به‌ر چاوی گشتیی خه‌ڵک له سێداره دراون و له‌وماوه‌یه‌دا ٣٣٣ که‌سی دیکه‌ش سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و چاو‌ڕێی جێبه‌جێ کردنی حوکمه‌که‌یان ده‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، به‌ڕێوه‌چوونی له‌سه‌دا ١٢ی له سزاکان له‌به‌ر چاوی گشتیی خه‌ڵک جێبه‌جێ کراوه و له‌هه‌مبه‌ر ساڵی رابردوو، ١٩% زیادی کردووه.
تاوتوێ کردنی گشتیی ئامار نیشان ده‌دات که به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌دان له‌هه‌مبه‌ر ساڵی رابردوو ١% زیاد بوونی به خۆوه بینیوه.
ئه‌م ئاماره له ناوه‌ندی ئاماری هه‌واڵده‌ریی هرانا، تۆمار کراوه و به‌هۆی نه‌بوونی چالاکیی ئازادانه‌ی هه‌واڵده‌رییه‌کانی بواری مافی مرۆڤ له نێوخۆی ئێران، ده‌لوێ له‌وه‌ش زێده‌تر بێت.
ئه‌م ئاماره راپۆرتی کۆمه‌ڵێک له راگه‌یه‌نه‌کانی رێژیم به شێوه‌ی فه‌رمی و هه‌وڵ و تێکۆشانی چالاکانی مافی مرۆڤ به شێوه‌ی نافه‌رمی، راگه‌یه‌نراوه.
به‌پێی ئام راپۆرته، له‌سه‌دا ٤٠ی سزای له سێداره‌دانه‌کان له یه‌ک ساڵی رابردوو به شێوه‌ی نهێنی ئه‌نجام دراون.
له درێژه‌دا هاتووه که راگه‌یه‌نه‌کانی رێژیم ته‌نیا ناسنامه‌ی له‌سه‌دا ١٢ی له سێداره دراوانیان بڵاو کردۆته‌وه و له زۆربه‌ی راپۆرته‌کاندا هیچ زانیارییه‌ک له ره‌گه‌ز و ناسنامه‌یان بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.