کوردستان میدیا: مانۆڕی هاوبه‌شی سپای پاسداران و ئه‌رتش، پچڕاندنی ئینتێرنێت، پشکنینی ماشینی هاووڵاتییان و تۆپباران و خومپاره‌باران کردنی شاخه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان دۆخی ئاسایی شارەکەیان تێکداوە.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، سه‌رله به‌یانیی ٢٠ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به هاوکاریی ئه‌رتش، له سه‌یرانگای ده‌شتی بیلووی شاری مه‌ریوان، ده‌ستیان داوه‌ته به‌ڕێوه بردنی مانۆڕی نیزامی و بەبەردەوامی شاخه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئەو ناوچەییان داوەتە بەر تۆپ و خومپاره.
به وته‌ی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی مه‌ریوانی، رێژیم به ئه‌منیه‌تی کردنی شاره‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت شاری مه‌ریوان و چاوترسێن کردنی خه‌ڵک، ده‌یهه‌وێ پێش به ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رچه‌شنه راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری بگرێت.
زیاتر قۆرخ کردنی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و سووتاندنی هه‌رچی زیاتری دارستان و لێڕه‌واره‌کانی مه‌ریوان، له ئامانجه‌کانی دیکه‌ی رێژیم له میلیتاریزه کردنی ئه‌و شاره‌یه.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی رێژیم له سێ‌ڕێیانی گوندی نێ، واته ده‌روازه‌ی شاری مه‌ریوان، به پشکنینی ماشینه‌کان هه‌وڵی زیاتر تۆقاندن و چاوترسێن کردنی خه‌ڵکیان داوه.
له رۆژانی رابردووش‌دا، هێزه‌کانی رێژیمی ئێران به دانانی گه‌شتی شه‌وانه و به‌کۆمه‌ڵی سپای پاسداران، پچڕاندنی پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کان، ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیسی هاتوچۆ له کاروباری ناپێوه‌ندیدار به کاره‌کانیان و ... هتد، بارودۆخی ئاسایی شاری مه‌ریوانیان ئاڵۆز کردووه.