کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوانی گرتووخانەی کاروون پێشیان بە چارەسەری پزیشکیی زیندانیانی سیاسیی عەرەب گرتووە

12:51 - 29 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: دوو زیندانیی سیاسیی عەرەبی ئەهواز لە گرتووخانەی کاروون پێویستیان بە چارەسەریی پزیشکی هەیە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی ئەو گرتووخانەوە پێش بە چارەسەرییان گیراوە.
عەبدولزەهرا هلیچی و عەبدول‌ئیمام زائێری بە تۆمەتی محاربە و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی بە زیندانیی هەتاهەتایی مەحکووم کراون و لە حاڵی حازردا لە زیندانیی کاروونی شاری ئەهواز دان.
ئەو دوو زیندانییە سیاسییە تووشی نەخۆشی دڵ و گەدە بوون و بە شێوەیەکی زۆر توند جەستەیان چڵکی کردووە و سەرەڕای چەندین جار داواکارییان بۆ چارەسەریی پزیشکی، لێپرسراوان دژایەتییان دەربڕیوە.
چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهوازی رایانگەیاندووە، زیندانی کاروون یەک لەو شوێنانەیه کە زیندانیان لەهەر چەشنە ئیمکاناتێکی پزیشکی بێبەرین و لە بواری بێهداشتیشەوە زۆر پیس و ناتەندروستە.
بنەماڵەی ئەو دوو زیندانییە داواییان لە سەرجەم ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و بەشەر دۆستەکان کردووە کە بە هانای منداڵەکانیانەوە بچن.
ماوەیەک لەمەوبەریش چالاکانی مافی مرۆڤ ئاشکراییان کردبوو، ئەگەری ئیعدام کردنی چوار چالاکی فەرهەنگی عەرەب لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی رێژیمی ئیسلامییەوە لە ئارا دایە.
عەبدولڕەزا ئەمیر خەنفازە تەمەن ٢٥ ساڵ و شاعیر، غازی عەبباسی تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ئەحمەد شاعیر، عەبدولئەمیر مجدمی تەمەن ٣٢ ساڵ و خێزاندار و شەهاب عەبباسی تەمن ٢٤ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، ئەو چوار چالاکە فەرهەنگییەن کە بە تۆمەتی محاربە حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە.