کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێژنەی ئامادەكاری كۆنفڕانسی سێهەمی لاوانی هەر چوار بەشی كوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ بەستنی كۆنفڕانسەكە راگەیاند

22:26 - 5 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لێژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنفڕانسی سێهەمی لاوانی هەر چوار بەشی كوردستان لەپرێس كۆنفڕانسێكدا كاتی بەستنی كۆنفرانسەكەیان دیاری كرد و هاوكاتیش ئەو لێژنەیە لەگەڵ سەرۆكی پارلمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیدارییان كردووە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەر لەبەیانی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٥‌ی بانەمەڕ لێژنەی ئامادەكاریی كۆنفرانسی سێهەمی لاوانی هەر چوار پارچەی كوردستان لەگەڵ بەڕێز ئەرسەلان بایز سەرۆكی پارلمانی حكوومەتی هەرێمی كورستان دیدارییان كرد.
لەو چاوپێكەتنەدا باسێك لەسەر بەستنی كۆنفڕانسی سێهەمی لاوان هاتۆتە گۆڕێ‌و هەروەها سەرۆكی پارلمان وێڕای پێداگری لەسەر یەكڕیزی و یەكیەتی كورد و هەروەها لاوی كورد خوشحاڵی و پشتیوانی خۆی لەبەستنی كۆنفرانسی سێهەمی لاوان دەربڕیوە.
لەو دانیشتنەدا حیسام ئەحمەدی جێگری سكرتێری یەكیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و زەینی كوردستانی بەشدار بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا لێژنەی ئامادەكاریی كۆنفڕانسی سێهەمی لاوانی هەر چوار بەشی كوردستان لەپرێس كۆنفڕانسێكدا لە هوتێل چوارچرای شاری هەولێر كاتی بەستنی كۆنفڕانسەكەیان دیاری كرد.
بڕیارە رۆژی هەینی رێكەوتی ٦‌ی بانەمەڕ رێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفڕانسی سێهەمی لاوان لە كەمپی دومیز لەپارێزگای دهوك بەڕێوە بچێت.