کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەی ٢٢ی پووشپەڕ، شەپۆلێکی نوێی پارازیت وەشانی کاناڵە کوردییەکان پەک خست

21:21 - 14 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: بە نزیکبوونەوەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیان، شەپۆلێکی بەرینی پارازایت لە شنۆ، وەشانی کاناڵە کوردییەکان تووشی گرفت کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا وەشانی کانالە ئاسمانییە کوردییەکان لە شاری شنۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی شەپۆلی پارازیت لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، تووشی گرفت بووە.

کاناڵی تیشک تی‌ڤی یەکێک لەو کاناڵە کوردییانەی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێرانە کە وەشانی بەهۆی بڵاوکردنەوەی شەپۆلەکانی پارازیت لە شاری شنۆ راگیراوە.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە فەرمی کەڵک وەرگرتن لە ماهوارەی قەدەغە راگەیاندووە و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ئاستی کوردستان و ئێران ماهوارەکان کۆدەکاتەوە، یان بە کەڵک وەرگرتن لە شەپۆلی پارازیت پێش بەبڵاوبوونەوەی بەرنامەی کاناڵە ئاسمانییەکان و بەتایبەت بەرنامە سیاسییەکاندا دەگرێت.