کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە درێژەی چالاکییە مەدەنییەکانی شاری مەریواندا، پیشانگایەکی دوو رۆژە بەڕێوەچوو

22:33 - 16 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە درێژەی چالاکییە مەدەنی و فەرهەنگییەکانی شاری مەریواندا، پیشانگایەک لەبارەی کەرەسە مێژوویی‌یەکان\'\' لە گوندی یەنگیجەی شاری مەریوان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو پیشانگایە لە رێکەوتی ٧ و ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە هاوکاریی دانیشتوانی گوندی یەنگیجە و ئەنجومەنی سەوزی چیا، بۆ ماوەی دوو رۆژ بە رووی خوازیارانی فەرهەنگ و کولتووری کوردەواری و میوانە نەورۆزییەکان کرایەوە.
لە پەراوێزی ئەو پیشانگایەدا چەندین کاری فەرهەنگی و هونەری کە لەلایەن بەڕێوەبەران و پێشکەشکارانی ئەو پیشانگایەوە سەبارەت به بەرهەمە کاونارایی‌یەکانی ناوچەی مەریوان ئامادە کرابوو، پیشان دران.
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پیشانگای کەرەسە میژوویی‌یەکان گوندی یەنگیجە لە مەریوان، لە شاری \'\'پاوە\'\'ش پیشانگایەکی پیشە دەستییەکان بەڕێوەچوو و سەرەڕای پیشان دانی چەندین بەرهەم و پیشەی دەستیی تایبەت به ناوچەی هەورامان، ژوورێکی تایبەت بۆ پەرتووک و نووسراوەکانی هەورامان لە بواری فەرهەنگ و تەکنیکی ژیان لە هەورامان، بەڕووی بەشداران و خوازیاراندا کرایەوە.
پیچم‌گرتنی کۆمەڵگای مەدەنی و پەژراندنی گشتیی چالاکییە فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکانی ئەنجومەن و دامەزراوە دەوڵەتییەکان لە شاری مەریوان، بەشداریی بەربڵاو و خۆڕسکی هاووڵاتییان و دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی لێ کەوتووەتەوە و ئەمەش بۆتە هۆکارێک بۆ راگواستنی خێرای ئەو جۆرە چالاکییانە بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان.