کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە درێژەی گوشار بۆسەر چالاکی فەرهەنگیدا، دوو چالاکی دیکە لە پاوە بانگهێشت کران

15:46 - 4 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: دوو چالاکی فەرهەنگیی دیکەی کورد لە شاری پاوە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لێ کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەم چەند رۆژەی رابردوودا لە درێژەی گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم بۆسەر چالاکان، دوو چالاکی فەرهەنگیی دیکەی شاری پاوە بە ناوەکانی \'\'ئەحسەن رەشیدی و عادڵ محەممەد پوور\'\' بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کران.

8544.jpg
ئەحسەن رەشیدی

ئەو چالاکە فەرهەنگییانە بەهۆی بەشداری لە پێنجەمین فستیڤاڵی هەورامان ــ ماچۆ لە هەرێمی کوردستان، بانگهێشت و بە وردی لێپێچینەوەیان لێ کراوە.

ئەحسەن رەشیدی شاعیری دیار و ناسراوی شاری پاوە و عادڵ محەممەد پوور نووسەر و لێکۆڵەری کورد لە مەریوان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان لە پێنجەمین فستیڤاڵی هەورامان ــ ماچۆ بەشدارییان کردبوو.

پێشتریش هەشت چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری پاوە کەلە فستیڤاڵی فەرهەنگیی هەورامان ــ ماچۆ بەشدارییان کردبوو، پاش گەڕانەوە بۆ پاوە، لەلایەن یتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت کران.

8545.jpg
عادڵ محەممەد پوور

ئەو چالاکانە بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان و لەسەر بانگهێشتی لیژنەی باڵای پێنجەمین فستیڤاڵی ماچۆ، بەشدارییان لەو فستیڤاڵەدا کردبوو کە بەو تۆمەتەوە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت و بە وردی لێپێچینەوەیان لێ کراوە.

ناوی ئەو چالاکە فەرهەنگییانە \'\'هادی سپەنجی، موختار هیدایەتی، جهانگیر مەحموود وەیسی، جەماڵ جەباری، نیعمەت رەحمانی، یاسر خالیدی زاد، محەممەد رەشید ئەمینی و نەرمین گیوەچی\'\' راگەیەنراوە.

پێنجەمین فستیڤاڵی هەورامان – ماچۆ رۆژی هەینی رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ لە \'\'سەیرانگەی زەردەهاڵ\'\' لە نزیک شارۆچکەی بیارە لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی شاعیران و ئەدیبانی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان بەڕێوەچوو.