کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە رۆژئاوای كانادا، رێز لە رۆژی شەهیدانی كوردستان گیرا

15:33 - 12 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: بە بۆنەی ۱٠ی خاكەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدكرانی پێشەوا و هاوڕێیانی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ رۆژئاوای كانادا كۆڕ یادێكی بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی ئەو هەرێمە پێك هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆڕەكە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی بێدەنگی بۆ رێزگراتن لە گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد و پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ـ رۆژئاوای كانادا لەلایەن شەهریار ویژە، بەرپرسی كۆمیتەوە پێشكەش كرا و پاشان بەڕێز تەها جەبار، بەرپرسی كەرتی رێكخستنی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان، پەیامی كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییە كوردستانییەكانی رۆژئاوای كانادای خوێندەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا كۆرتە فیلمێك لە وتە بەنرخەكانی شەهیدی دكتور قاسملوو، سەبارەت بە رۆژی شەهیدان پێشكەش كرا و دواتر بەڕێز جەعفەر بیدۆخ، برای شەهید، چەند بیرەوەریەكی شەهیدی بنەماڵەكەیان و هاوڕێیانی شەهیدی گیرایەوە.

4258.jpg

لە درێژەی ئەو كۆڕ یادەدا چەند پارچە شێعر و پەخشان لەلایەن حیكمەت قولیزادە و مهدی عەزیز پێشكەش كرا و دواتر بەرێز ئەحەد پێشمەرگەی دێرینی ئازەری زمان، چەند بیرەوەریەكی هاورێ و هاوسەنگەرە شەهیدەكانی پێشكەشی ئامادە بووان كرد.

كۆڕ یادەكە بە قسەكانی بەڕێز سمایل ئیبراهیمی كۆتایی پێهات.