کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بە بەشداریی هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی شنۆ بۆ بەڕێ کردنی دوو وەرزشوانی کوردی ئەو شارە بۆ کێبڕکێیەکانی پارائۆلەمپیک لە ستادیۆمی تەختی بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سیامەند رەحمان لە رشتەی وەزنەبەرداری و حەسەن جانفشان لە رشتەی پینگپۆنگدا توانییان لە کێبڕکێکانی پارائۆلەمپیک بەشداربن.
ئەو دوو وەرزشوانە کوردە دوانێوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ئەمساڵ لە رێوڕەسمێکی تایبەتیدا بە بەشداریی هاووڵاتییانی ئەو شارە بۆ کێبڕکێیەکانی پارائۆلەمپیک کە لە کۆرەی باکوور کە لە کاتی بەڕێوەچوونن، بەڕێ کران.
سیامەند رەحمان وەزنەبەرداریی کورد خەڵکی شاری شنۆ لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی هەتا ئێستا لەماوەی ٦ ساڵدا چەندین میداڵی زێڕ، زێو و بۆڕۆنزی لە کێبڕکێ جیهانی و ئاسیایییەکان بە دەست هێناوە.
پارائۆلەمپیک خولێکی وەرزشییە کە بۆ وەرزشوانانی کەم ئەندامی لە بواری جەستەیی و زەینی لە رشتە جۆراوجۆرەکاندا بەڕێوە دەچێت.