کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سێ شاری کوردستانی خۆرهەڵات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

21:56 - 17 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی تێکۆشەری حیزب لەنێوخۆی وڵات لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر، چوونە پێشوازیی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکوشەرانی دێموکرات لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و ڕەبەت، تراکت و پووستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاوکردەوە.

مەهاباد

چالاکیی تەبلیغی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە لایەن ڕێبوارانی ڕاستەقینەی حیزب و گەل لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی شاری مەهاباد بەڕێوە چووە کە دەوروبەری سەداوسیما، گۆڕستانی شار و باغی میکائیلیان بە دروشم وتراکتی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان رازاندۆتەوە.

بۆکان

تێکۆشەرانی دێمۆکرات لە شاری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی پووستێر لە شوێنەکانی وەک کێوەڕەش، گەڕەکی خانەقا، پشت نەخۆشخانەی قەدیم، جادەی حەسار، پردی تازە و شەقامەکانی خەیام، مامۆستا بێکەس و ئەبووزەر، ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز و پیرۆز کرد.

ڕەبەت

لە ڕەبەتیش، ڕۆڵە نەبەزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شاروچکەیە وەک مزگەوتی سەرچاوێ، جادەی کەمەربەندی، دەوروبەری قوتابخانەی دواناوەندیی (ابن سینا)، ئیدارەی جەنگەڵبانی، دەوروبەری مۆڵگەی بەسیج، شەقامی کانی گوێز، پارکی بەهاران.... چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە ڕەبەت، سەر ڕێگای گوندی سیسێر، نستان، هەنداوێ، لەیلانێ و نێو گوندی لەیلانێیان بە تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ڕازاندەوە.

ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە پیلینۆمی دووهەمی كۆمیتەی ناوەندیی(ڕۆژانی ١٥تا٢٤ی گەلاوێژی١٣٦٣ی هەتاوی) هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەم، وەک ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستان دیاری كرا.

12779.jpg

12780.jpg

12781.jpg

12782.jpg

12783.jpg

12784.jpg

12786.jpg