کوردستان میدیا: رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ی زایینییەوە زیاتر لە ٥ هەزار و ٥٠٠ هاووڵاتیی عێراقی بەهۆی شەڕ و نائارامییەکانی ئەو وڵاتە کوژراون و زیاتر لە ١١ هەزاری دیکەش بریندار بوون.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش بە هۆکاری سەرەکیی ئەو کوشتارە لە قەلەم دەدات.
تەقینەوەی بۆمب و تێکهەڵچوونی نێوان لایەنەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ی زایینییەوە هەتا ١٨ی ژووئیە بەرانبەر لەگەڵ ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە هۆکارەکانی کوژران و بریندارربوونی هاووڵاتییان لە عێراقدا راگەیەنراوە.
لەم نائارامییانەدا ١١ هەزار و ٦٦٥ هاووڵاتیی عێراقی بریندار بوون و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بڕوایە دایە کە گرووپی داعش لە عێراق هۆکاری چوونە سەری رێژەی قوربانییانەیە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی ژوئەندا ٢ هەزار ٤٠٠ کەس لە عێراق کوژراون کە یەک هەزار و ٥٠٠ کەسیان هاووڵاتیی سڤیل بوون.
هەروەها رێژەی ئاماری ئاوارەکان لە عێراق زیادی کردووە و بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووکان زیاتر لە ١ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار عێراقی لە ماوەی یەک و نیو مانگی رابردوودا ئاوارە بوون.
ئەمە لە کاتێک دایە کە هەرێمی کوردستانی عێراق لە باکووری ئەو وڵاتە، هەنووکە یەکێک لە پارێزراوترین بەشەکانی وڵاتی عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و ئەمەش سەرەنجی جیهانی بۆ لای خۆی راکێشاوە.