کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری جوانرۆ بەبەڕێوەبردنی چالاكیی تەبلیغی، رێز لە كۆنگرەی ١٥ گیرا

14:47 - 29 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە شاری جوانرۆ بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی ١٥هەمی حدك ئێران چالاكیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو چالاكییە تەبلیغییە لەبەشێكی بەرچاو لە شوێن و گەڕەكەكانی ئەو شارە ئەنجام دراوە.

2484.jpg


كۆنگرەی ١٥یەمی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە ژێر ناوی كۆنگرەی دكتور سادق شەرەفكەندی و بە درووشمی هەوڵدان بۆ یەكریزی لە پێناو سەركەوتندا رێكەوتی ٨ی رەزبەر دەستی بەكارەكانی كرد و ١٤ی رەزبەر بە هەڵبژاردنی سكرتێری گشتیی كۆتایی بەكارەكانی هێنا.