کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری \'\'دارم شتات\'\'ی ئاڵمان لەدژی رێژیمی ئێران خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو

14:16 - 30 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: دژی لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کورد لە کوردستانی ئێران لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، چالاکانی دانیشتووی \'\'دار مشتات\'\' خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو خۆپیشاندانە بە بەشداریی رێکخراوە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ بە مەبەستی مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی زیندانییانی و لاوانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر بەڕێوەچوو.
ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو خۆپیشاندانەدا بەشدارییان کرد.

7327.jpg