کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سەرپێڵ زەهاو جێژنی ٢ی رێبەندان بە چالاکیی تەبلیغی بەرز راگیرا

01:46 - 2 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: جێژنی نەتەوەیی ٢ی رێبەندان لە سەرپێڵ زەهاو لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پیرۆز کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، رێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێر لە شاری سەرپێڵ زەهاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
فەرماندەهی، شەقامی میر ئەحمەد، شەقامی فەرمانداری، شارەکی نیروو ئینتزامی، فەرهەنگیانی ١ و ٢ و مەیدانی بەناو سپای پاسداران، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.