کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری هامبورگ کۆڕێک بۆ پرسی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ بەڕێوەچوو

16:32 - 5 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: سمینارێک لەبارەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە شاری هامبورگی ئاڵمان بۆ بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕ لە شاری هامبورگی ئاڵمان، سمینارێک لەسەر پرسی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و دوایین کۆنفرانسی ئەو کۆنگرەیە کەلە رۆژانی ١٧ و ١٨ی مانگی پیشوو لە ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوێد بەڕێوەچوبوو، پێکهات.

ئەو سمینارە لەلایەن ناوەندی هامبورگی پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران بە بەشداریی ئێرانییانی دانیشتووی شاری هامبورگ، بۆ هەر کام لە \'\'شەهریار نەقشبەندی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان و \'\'یووسف کور\'\' ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ رێکخرابوو.

لەسەرەتایی سمینارەکەدا هەردوو کۆڕگێڕ بە کورتی باسیان لە پێکهاتەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و حیزب و رێکخراوەکانی نەتەوەکانی ئێرانی ئەندامی کۆنگرە کرد و ئامانج و رێکارەکانی ئەو کۆنگرەیە بۆ پێکەوە کارکردن و فیدراڵی وەک سیستمی گونجاو بۆ ئێرانی دوای رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداربوانیان شی کردەوە.

لە کۆتاییدا بەشداربوان لەسەر ناوی \'\'کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ و جۆری فیدراڵی و شوێن و پێگەی نەتەوەکانی ئێران لەو سیستمەدا پرسیاریان کرد و لەلایەن کۆڕگێرانەوە وەڵام درانەوە.