کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ١٢٥ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون

01:36 - 1 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ١٢٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکیی سیاسی، فەرهەنگی و مەزهەبی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەم ماڵپەڕەدا، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئێران لە شارەکانی کوردستان رۆژهەڵات و ناوچە کوردنشیەکانی ئێران، بە شێوەیەکی بەربڵاو هاووڵاتییانی کوردیان دەسبەسەر کردووە.

7185.jpg
خشتەی ژماره ١


بە سەرنجدان بە خشتەی ژمارە یەک، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مانگەکانی خاکەلێوە ١١ هاووڵاتی، بانەمەڕ ٢٩ هاووڵاتی، جۆزەردان ١١ هاووڵاتی، پووشپەڕ ٢٦ هاووڵاتی، گەلاوێژ ٣٤ هاووڵاتی و خەرمانان ١٤ هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کردووە، کە هەتا ئێستا لە چارەنووسی ژمارەیەک لەو هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوانە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

7186.jpg
خشتەی ژماره ٢


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەنێو ئەو ١٢٥ هاووڵاتییەدا ٦٦ کەس بە تۆمەتی \'\'ئەمنیەتی\'\'، ٦ کەس بە تۆمەتی \'\'ئەنجامدانی چالاکیی فەرهەنگی\'\'، ٤ کەس بە تۆمەتی \'\'ئەنجامدانی چالاکیی مەزهەبی\'\' دەسبەسەر کراون و تۆمەتی ٤٩ هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی دیکەش نادیارە.

7187.jpg
خشتەی ژماره ٣


بە وردبوونەوە بە ناوەڕۆکی دیاگرامی ژمارە ٣، پارێزگای کوردستان بە دەسبەسەرکرانی ٥٢ هاووڵاتی، (٤١،٦%) زیاترین رێژەی دەسبەسەر کرانی تێدا ئەنجام دراوە.
لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، لە پاریزگای ئورمیە ٤٥ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون کە رێژەی لەسەدا ٣٦ی تێکڕای دەسبەسەرکراوانی لەخۆ گرتووە.
لە پارێزگای کرماشانیش ٢٣ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون کە بە بەراورد لەگەڵ باقی پارێزگاکانی کوردستانی رۆژهەڵات، کەمترین رێژەی دەسبەسەر کرانی تێدا ئەنجام دراوە و تەنیا رێژەی ١٨،٤ لەسەدی تێکڕای دەسبەسەر کراوانی لەخۆ گرتووە.
مانگی خاکەلێـــــوەی ١٣٩٢

7188.jpg
خشتەی ژماره ٤


لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ١١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون. لەو دەسبەسەر کراوانەدا ٦ کەس بە تۆمەتی ئەمنیەتی، یەک کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکیی فەرهەنگی و هاووڵاتییەکی دیکەش بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی دەسبەسەر کراون و ٣ هاووڵاتیی دیکەش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەسبەسەر کراون کە تۆمەتەکەیان بۆ بیرڕای گشتی و دەزگاکانی راگەیاندن ناڕوونە.

7189.jpg
خشتەی ژماره ٥


بە سەرنجدان بە دیاگرامی ژمارە ٥ لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاویدا لە شارەکانی سنە و دێولان ٣ هاووڵاتیی کورد، پیرانشار ٢ هاووڵاتی، لە هەرکام لە شارەکان کرماشان و جوانڕۆ و پارێزگای خوراسانی باکوور یەک هاووڵاتیی کورد، لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
مانگی بانەمــــەڕی ١٣٩٢

هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران لە مانگی بانەمەڕی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٢٩ هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کردووە کە تۆمەتی زیاتر لە ١٨ کەس لەو هاووڵاتییانە \'\'ئەمنیەتی و ئەنجامدانی چالاکیی سیاسی\'\' راگەیەنراوە.
بەهۆی ئەوەی کە رۆژی جیهانیی کرێکاریش لە مانگی بانەمەڕ دایە، لەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

7190.jpg
خشتەی ژمارە ٦


لە مانگی بانەمەڕدا، شاری سنە بە دەسبەسەر کرانی ١٠ هاووڵاتی، زیاترین رێژەی دەسبەسەر کرانی لەخۆ گرتووە، کە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
لە شارەکانی روانسەر ٨ هاووڵاتی، سەوڵاوا ٤ هاووڵاتی، ئورمیە و مەهاباد هەرکام ٢ هاووڵاتی و شارەکانی تیکاب و پاوە هەرکام یەک هاووڵاتی، لە مانگی بانەمەڕدا لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
مانگی جۆزەردانــــــی ١٣٩٢

هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران لە مانگی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ١١ هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کردووە کە تۆمەتی ٨ کەس لەو دەسبەسەر کراوانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە \'\'ئەمنیەتی\'\' راگەیەنراوە.

7191.jpg
خشتەی ژمارە ٧


بە سەرنجدان بە دیاگرامی ژمارە ٧، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا زیاترین رێژەی دەسبەسەر کران لە شاری پاوە سەربە پارێزگای کرماشاندا هاتووەتە ئاراوە کە تێیدا ٣ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون. هەروەها لەو مانگەدا ٢ هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە و ٢ی دیکەش لە شاری کرماشان دەسبەسەر کراون.
لە هەرکام لە شارەکانی سەردەشت، روانسەر، دێولان و بۆکان، هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
مانگی پووشـــــپەڕی ١٣٩٢

لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا ٢٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون. لە شاری بۆکان بە دەسبەسەر کرانی ٩ هاووڵاتیی کورد، زیاترین رێژەی دەسبەسەر کران لە مانگی پووشپەڕدا ئەنجام دراوە.

7192.jpg
خشتەی ژمارە ٨


لە شارەکانی سەردەشت ٥ هاووڵاتی، سنقوڕ ٤ هاووڵاتی، ئورمیە ٢ هاووڵاتی و لە هەرکام لە شارەکانی سنە، سەڵماس، زەنجان، مەهاباد، مەریوان و کرماشان یەک هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
لەم مانگەدا تۆمەتی ٩ دەسبەسەر کراو \'\'ئەمنیەتی\'\' راگەیەنراوە که ٨ کەسیان لە پێوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەندامانی شۆرای شار و دێ دەسبەسەر کراون.
تۆمەتی ٤ کەس لەو دەسبەسەر کراوانەش ئەنجامدانی \'\'چالاکیی فەرهەنگی\'\' راگەیەنراوە.
مانگی گەلاوێـــــژی ١٣٩٢

لە پێنجەمین مانگی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٣٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون کە تۆمەتی ١٨ کەس لەو دەسبەسەر کراوانە،\'\'ئەمنیەتی\'\' راگەیەنراوە.
هەروەها لەم مانگەدا هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچەی سەوڵاوا، ١٠ کۆڵبەری کوردیان دەسبەسەر کراووە.

7193.jpg
خشتەی ژماره ٩


دیاگرامی سەرەوە دەرخەری ئەوەیە کەلە مانگی گەلاوێژدا لە سەوڵاوا ١٢ هاووڵاتی، سنە ٨ هاووڵاتی، سەردەشت ٧ هاووڵاتی، و هەرکام لە شارەکانی مەریوان و پیرانشار ٢ هاووڵاتی و هەروەها لە شاری نەغەدە هاووڵاتییەک، لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
مانگی خـەرمانانـــــی ١٣٩٢

لە شەشەمین مانگی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا لە شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتی و ناوچە کوردنشیەکانی ئێران، ١٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی لەپێوەندی لەگەڵ کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسدارانی رێژیمەوە، ٣٠ کۆڵبەر و هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کران.

7194.jpg
خشتەی ژماره ١٠


لەم مانگەدا ٧ دەسبەسەرکراوی کورد تۆمەتی \'\'ئەمنیەتی\'\'یان دراوەتە پاڵ و هاووڵاتییەکیش بە تۆمەتی \'\'ئەنجامدانی چالاکیی فەرهەنگی\'\' و ٢ کەسی دیکەش بە تۆمەتی \'\'چالاکیی مەزهەبی\'\' لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
لە مانگی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاویدا لە هەرکام لە شارەکانی مەریوان و بۆکان ٣ هاووڵاتیی کورد و لە پیرانشاریش ٢ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانی ئەم راپۆرتە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکە کوردستان میدیا رێگە پێدراوە.