کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شەڕی سووریەدا ٦٢ هەزار منداڵ هەتیو کەوتوون

22:31 - 24 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە دەسپێکی شەڕ و نائارامییەکانی سووریەدا هەتا ئێستا ٦٢ هەزار منداڵ هەتیو کەوتوون.
\'\'عەبدوڵڵا دەوریم سەرۆکی لیژنەی بەڕێوبەریی کۆمەڵەی هەتیوان لە شاری دیمەشق رایگەیاند: لە دەسپێکی شەڕ و نائارامییەکانی سووریە کە زیاتر لە ٣ ساڵە لە نێوان رێژیمی بەشار ئەسەد و ئوپۆزیسیۆندا درێژەی هەیە، زیاتر لە ٦٢ هەزار منداڵ هەتیو کەوتوون.
عەبدوڵڵا دەوریم رایگەیاند لەبەر ئەوەی کە شەڕ درێژەی هەیە، ئێمە هەژماری ئەو منداڵە هەتیوانەمان بە یارمەتی رێکخراوەکانی دەروە و ناوخۆ سووریە بە دەست هێناوە.

هەروەها سەرۆکی لێژنەی بەڕێوبەریی رێکخراوی هەتیوەکان لە شاری دیمەشق وتی: هەتا ئێستا ئەو ئامارەی کە بە دەستی ئێمە گەیشتووە زیاتر لە ٦٢ هەزار منداڵی هەتیو لە سووریەدا هەیە و رایگەیاند: ئێمە پشتگیری پسیکۆلۆژیک لەو منداڵە دەکەین چونکە منداڵ لەو تەمەنەدا زۆربەیان زیان دەبینن و ئێمە دەمانهەوێ ئەوان بۆ ژیان ئامادە بکەین.

لەو پێوەندییەدا لە شەڕی و ئاڵۆزییەکانی سووریە ١٣٣ هەزار کەس کوژراون و ٤ هەزار و ٩٠٠ کەسی دیکەش ئەشکەنجە کراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریە (RMMS) لە راپۆرتیكدا رایگەیاند هەژماری ئەو کەسانە کە لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا بە دەستی هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەد لە دەسپێکی شەڕ و نائارامییەکان لە رێکەوتی ١٥ی ئاداری ساڵی ٢٠١١ی زایینی هەتا ٣٠ی جۆزەردانی ٢٠١٤ی ئاشکرا کرد.

مافی مرۆڤی سووریە لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە وێدەچێت کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە شەڕی سووریەدا کوژراون زیاتر بێت.