کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەهۆی ئاگر کەوتنەوە ١٥ هێکتار لە لەوەڕگەکانی کامیاران لە ناو چوونە

23:43 - 15 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ١٥ هێکتار لە لەوەڕگەکان و لێڕەوارەکانی شارستانی کامیاران کە زیاتریان لە گراس، گوێنی و بەڕوە پێکهاتوون، لە ماوەی ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە ناو چوونە.
بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن بنکەکانی سەر بە رێژیمی ئێرانەوە بڵاو کراوەنەتەوە، لە ماوەی ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم ١٥ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی شارستانی کامیاران بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە ناو چوون.

بە وتەی هاووڵاتییان ئەو شوێنە سروشتیانە بە ئەنقەست لەلایەن دەست‌وپێوندییەکانی سەربە رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئاگریان تێبەر دراوە.

بەپێی راپۆرتەکان ١٠ هێکتار لەوڕگە و دارستانە لەناوچووەکان لە ناوچەی کەوبگارن.

ئیدارەی پەروەردەوبارهێنان، خاوەنی ئەو ناوچەیە و هیچ نیگابانێکی بۆ پاراستنی ئەو شوێنە سیاحەتی و فێرکارییە کە چەندین ساڵە بە نیوەچلێ ماوەتەوە، دانەناوە؛ ئەوەش بۆتە بیانوویەک کە بەرپرسانی رێژیم هۆکاری ئاگر کەوتنەوە و لە ناو چوونی ئەو شوێنە بخەنە ئەستۆی بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردەوبارهێنانی رێژیمی ئیسلامی ئێران.

ساڵانە پانتایەکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگاکانی کوردستان و بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان ئاگریان تێبەر دەدرێت و بەرپرسانی رێژیم هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە نادەن.