کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی نەود رۆژدا ٩٠ هاووڵاتیی كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات دەسبەسەر كراون

16:05 - 20 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لە ماوەی سێ‌ مانگی میلادی ٢٠١٣دا نەوه‌د چالاكیی سیاسیی و فەرهەنگی لە دوو پارێزگای کوردستان و ورمێ‌ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كراون.


پەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئامارە بڵاو بووەكان، لە ماوەی مانگەكانی ژانویە، فوریە و مارسی ٢٠١٣دا كوردستانی رۆژهەڵات بە ٩٠ حاڵەتی دەستبەسەر كردن زۆرترین رێژەی گرتنی لە سەرانسەی ئێراندا هەبووە.
ئەو رێژەیە لەكاتێكدایە كە لە تاراندا لە ماوەی ئەو سێ‌ مانگە تەنیا ٤٣ حاڵەتی دەسبەسەركردنی چالاكانی سیاسیی و فەرهەنگی هەبووە.
لە كۆی گشتیی ئەو نەود حاڵەتەی دەستبەسەركران لە كوردستان، ٦٠چالاكی سیاسیی و فەرهەنگی لە پارێزگای کوردستان و ٣٠حاڵەتیش لە پارێزگای ورمێ‌ رووی داوە.
بە گشتیی لە ماوەی سێ‌ مانگی میلادیدا ١٨٠ حاڵەتی دەستبەسەركردنی چالاكانی سیاسیی و فەرهەنگی لە ئێران رووی داوە.