کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مۆزەخانەی ناودارانی مەهاباد، دەستنووسی ٣ هونەرمەندی کورد پیشان ئەدرێت

21:05 - 19 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: کەرەستە و دەست‌نووسەکانی مامۆستا هێمن، محەممەد و جەعفەری قازی لە مۆزەخانەی ناودارانی مەهاباد خرایە بەر چاوی خەڵک.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سێ گالەری لە دەست‌نووسەکان، بەرهەم و کەرەستەی تاکەکەسی مامۆستا محەممەد ئەمین شێخولیسلامی ناسراو بە هێمن، محەممەد قازی ناسراو بە باوکی وەرگێڕانی ئێران و جەعفەر قازی لە مۆزەخانەی ناودارانی فەرهەنگی و هونەریی مەهاباد بە رووی خوازیاراندا کرایەوە.

مۆزەخانەی ناوداران لە بنکەیەک دامەزراوە، کە مامۆستا هێمن شاعیری ناوداری کورد، ١٠ ساڵی کۆتایی ژیانی لەوێدا بەسەر بردووە.

ئێستا لەم مۆزەخانەدا، جگە لە ٣ گالەریی ناوبراو، ٢ ویترینی تایبەت بە خالید حیسامی ناسراو بە مامۆستا هێدی و محەممەد ماملێ)ش بە رووی خوازیارانی هونەردا کراوەتەوە.

مەبەست لە دامەزراندنی مۆزەخانەی ناودارانی فەرهەنگی و هونەری مەهاباد کە بە مۆزەخانەی هێمن ناسراوە، کۆکردنەوەی دەست‌نووسەکان و بەرهەم و کەرستەی تاکەکەسی ناودارانی مەهابادە.