کوردستان میدیا: کۆڵبەر و کاسبکارانی بەشێکی بەرچاو لە ئاواییەکانی سەربە شاری مەریوان بەهۆی زەخت و گوشاری لێپرسراوانی بازارچەی سنووریی پیران دەستیان دایە مانگرتن.
ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانە خەڵکی ئاواییەکانی نێ، دەرەتفێ، سەردۆش، دەگا شێخان و سەر نژمار بوون و ناڕەزایەتییان بە بارودۆخی سەر سنوور و پێشگری کردنیان لە کاسبی کردن لەلایەن لێپرسراوانی سنوورەوە، دەربڕیوە.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی بازارچەی سنووریی پیران بێ حورمەتییان بە کۆڵبەر و کاسبکارانی سنوور کردووە.
هاووڵاتییانی کوردی ناوچە سنوورییەکان بەهۆی بێ دەرەتانی و نەبوونی پیشەیەکی شیاو روویان لە کاری مەترسیداری کۆڵبەری کردووە و زۆر جاریش ئەو سەرچاوەی ژیانە، بە نرخی لەدەست دانی گیانیان تەواو دەبێت.
هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران بە بەردەوامی کۆڵبەران و کاسبکارانی سەر سنوور دەدەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و گیانیان لێ دەستێنن.