کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نەغەدە و سەردەشت دوو هاووڵاتی لە ئاودا خنکان

22:46 - 16 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بەهۆی ئاشنا نەبوون لەگەڵ تەکنیکەکانی مەلەکردن لە چۆمی زێی چووکەدا نوقم بوو و گیانی لە دەست دا.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو خوێندکارە کوردە بەهۆی قووڵ بوونی شوێنی مەلەکردنەکە و ئاشنا نەبوون لەگەڵ تەکنیکەکانی مەلەکردن، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ تووشی ئەو رووداوە بووە.

لەو پێوەندییەدا رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی پووشەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی مێرمنداڵێکی دیکەی تەمەن ١٠ ساڵ خەڵکی \'\'محەممەد یار\'\' بەهۆی ئاشنا نەبوون بە تەکنیکی مەلەکردن لە چۆمی \'\'گادەر\'\'دا خنکا.

ساڵانە بەهۆی نەبوونی مەلەوانگەی ستاندارد و خاوێن لە شارەکان، هاووڵاتییان لە وەرزی گەرمادا روو لە چۆم و گۆلەکان دەکەن و لەوێش بەهۆی نەبوونی هێمای ئاگادار کەرەوە و مەلەوانی یاریدەر تووشی خنکان دەبن.

ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی ٦٨ هاووڵاتی کە ٥٧ کەسیان پیاو و ١١ کەسی دیکەش لە رەگەزی ژن بوون، لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران (کرماشان، ئیلام، سنە و ئورمیە) لە ئاودا خنکاون.