کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی كانادا رێوڕەسمێك بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی د. قاسملوو بەڕێوە دەچێت

16:25 - 15 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەرۆژئاوای كانادا رێوڕەسمێك بەبۆنەی ٢٤ ساڵەی تیرۆری دكتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەڕێوە دەبات.

ئەو رێوڕەسمە رێكەوتی ٢٢‌ی پووشپەڕ (١٣‌ی جولای) لەرۆژئاوای كانادا بەڕێوە دەچێت و كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەرۆژئاوای كانادا داوا لە كوردانی ئەو شوێنە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات دەكات بەشداریی رێوڕەسمەكە ببن.