کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی دانمارك كۆڕیادێك بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی كوردستان بەڕێوە چوو

22:12 - 18 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: بە مەبەستی رێزگرتن لە یادی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی كۆریاردێك لەلایەن كۆمیتەكانی حیزبی دێمۆكرات و پارتی سوسیالیستی كوردستان ـ دانمارك لە كۆپێنهاگ بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆڕیادەكە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەكێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد و پاشان پەیامێك بە نوێنەرایەتی كۆمیتەكانی پارتی سوسیالیستی كوردستان و حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ـ دانمارك لە لایەن سەرحەد بەرپرسی پارتی سوسیالیست لە ولاتی دانمارك خوێندرایەوە.
لە بەشێكی تری بەرنامەكەدا شیعری شەهید لەلایەن هەڤال سۆمان باباییەوە خوێندرایەوە، هەروەها وەسییەتنامەی پێشەوا لە لایەن ئەندامی كۆمیتەی شیلەندی حیزبی دێمۆكرات كاك عەلی قادریەوە خوێندرایەوە.
پاشان پەیامی حیزب و لایەنە كوردستانییەكان پێشكەش كرا كە بەم شێوەیە بوون:

ـ پەیامی پارتی دێمۆكراتی كوردستان لەلایەن خاتوو نیشتمان خوێندرایەوە

ـ پەیامی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان لەلایەن كاك هاورێ خوێندرایەوە

ـ پەیامی فیدراسیۆنی كۆمەلە كوردییەكانی دانمارك لەلایەن سەرۆكی رێكخراوەكە عەدنان ئاغاجانەوە خوێندرایەوە

ـ پەیامی فەیكورد لە لایەن كاك شۆڕشەوە پێشكەش كرا

ـ پەیامی یەكیتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە لایەن بەرپرسی رێكخراوەكە هەژار دەشتی یەوە پێشكەش كرا
هەروەها پەیامەكانی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سووریە، پارتی دێمۆكراتی كوردستان (باكوور) و كۆمەلەی كوردانی سووریا لە لایەن بەڕێوەبەری كۆریادەكە خوێندرایەوە.
لە بەشیكی تری بەرنامەكان دا باسێكی هەمە لایەنە و گشتی سەبارەت بە رۆژی شەهیدان لەلایەن چالاكوانی سیاسی سلێمان كەلەشی یەوە پێشكەش كرا و بەڕێزیان لە قسەكانیدا خەبات و تێكۆشانی پێشەوا قازی محەمەدی وەكوو سەركۆماری كوردستان و پێشەوای حیزبی دێمۆكرات لە دامەزراندنی كۆماردا بەرز نرخاند.
بەشی كۆتایی كۆڕیادەكە خوێندنەوەی سروودی ئەی شەهیدان بە پرۆژوكتۆر و نیشاندانی وێنەی شەهیدانی هەر چوار پارچەی كوردستان بوو.