کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چوار شاری کرماشان، بۆکان، سەقز و مەهاباد چالاکیی تەبلیغاتی بەڕێوە چوو

21:13 - 22 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کرماشان، بۆکان، سەقز و مەهاباد بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە شاری مەهاباد بۆ چەندەمین جار تراکت و وێنەی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاو کردەوە.

مەهاباد

قارەمانانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگە لەو شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد؛ مەیدانی حەیوانان، ئەسحابە سپی، کانی سۆفی تەها، کانی مام قەمبه‏ران.

سەقز

ڕێبوارانی ئەمەگناسی دێموکرات لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەزدا، لە خوشەدەری ناوچەی سەرشیوی سەقز، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بۆکان

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان، ڕێکەوتی ١٩ و ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەو شارە و گوندەکانی جادەی بورهان، جادەی نۆبار، تراکت و سی‌دی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها لە جادەکانی بورهان تا گوندی عیساکەند، شێخلەر، کەرێزە، مەحموودئاغا، ئەختەتەر، قەرەکەند، کانی تۆمار، عەزیز کەند، نۆبار، پاشبڵاغ، تەرەغە، قادرئاوا و باغچە، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە کاتێک‌دا بەڕێوە چووە کە فەزای ئەو شار و گوندانە بە تەواوی ئەمنییەتی کراوەتەوە.

کرماشان

تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کرماشان لە بەرزایی دوو ئەشکەوتی (دوو ئەشکەفتە) تاق وەسان شوێنی سەردانی گشتیی خەڵکی کرماشان بەهەڵکردنی ئاڵای کوردستان و درۆشمی ڕێز گرتن لە ٢٦ی سەرماوەز بەرەپیری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە چوون.

12866.jpg

12865.jpg

12864.jpg

12867.jpg

12869.jpg