کوردستان میدیا: بنەماڵەی پێشمەرگە و چالاکانی سیاسیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، لە شاری مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٥ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بنەماڵەی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی کوردستان و چالاکانی سیاسییان بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کردووە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش ئەم بانگهێشتن کردنە ئەو بنەماڵانەیان بە پاس بۆ حوسێنییەی مەریوان راگواستووە و وێڕای هەڕەشەی کوشتن و دەسبەسەر کردنیان، داوایان لێ کردوون بچن و رۆڵەکانیان بهێننەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لە شاری روانسەریش بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره کراون و وێڕای بێحورمەتی پێکردن، داوایان لێ کردوون بە رۆڵەکانیان بڵێن کە واز لە کاری سیاسی بهێنن و بگەڕێنەوە ناوخۆی وڵات.