کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ١٠ی خاکەلێوەدا یادی \"کاکۆ\" بەرز ڕاگیرا

19:11 - 10 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: ڕێبوارانی ڕێگەی پڕسەروەری شەهیدان لە ٧١ەمین ساڵیادی شەهیدکرانی پێشەوادا، یادی کاکۆ، قوتابییە بەئەمەگەکەی پێشەوایان بەرز ڕاگرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و ڕێبوارانی ڕێبازی شەهیدان وەک ئەمەگناسییەک بەرامبەر بە شەهیدی سەرکردە، کاوە جەوانمەرد، سەردانی مەزاری باوکی ناوبراویان لە شاری کرماشان کرد و بە دانانی وێنەی شەهید کاوە و ڕازاندنەوەی گڵکۆی شەهید نەجمەدین جەوانمەرد بە جامانە و ئاڵای کوردستان و چەپکەگوڵ هەم ئەمەگناسی خۆیان بەرامبەر بە ڕێبازی شەهیدان پیشان دا و هەم پەیمانیان لەگەل ڕێبازی پڕسەروەرییان نوێ کردەوە.

شەهید داوود جەوانمەرد ناسراو بە \'\'کاوە کوڕی شەهید نەجمەدین جەوانمەرد ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوی لە ڕێگای هاوڕێیانی تەشکیلاتی ناوشاری سنەوە پێوەندیی ڕاستەوخۆی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرت؛ ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە هۆی ئاشکرابوونی چالاکییەکانی خۆی گەیاندە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزب و پاش بەشداری لە دەورەی ١٩٣ی سەرەتایی پێشمەرگە لە بەهاری ١٣٨٩ی هەتاوی بە فەرمی بەرگی پڕ لە شانازی پێشمەرگایەتی پۆشی؛ بە هۆی لێوەشاوەییەوە لە کۆنگرەی ١٥ی حیزبدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا. پاش بوونی بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەرکی بەرپرسایەتی تیشک تی ڤی لە کوردستان وەستۆ گرت و خزمەتێکی شایانی لەو بوارەدا ئەنجام دا لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بەرپرسایەتی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی پێ ئەسپێردرا و لەو ئەرکەشدا شیاوی خۆی نیشاندا بەداخەوە ڕۆژی ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ئاوایی بۆڕییەر لەگەڵ هاوسەنگەرەکەی شەهید سەرکەوت سەمەدی شەهید کرا.

border=0
لە ١٠ی خاکەلێوەدا یادی کاکۆ بەرز ڕاگیرا