لەدایکبوونی تیشکی هەتاو و سەرکەوتنی ڕووناکی پیرۆز بێت
شەوی یەلدا، درێژترین شەوی ساڵ، بەپێی باوەڕی کۆنی کوردەکان و دانیشتوانی زاگرۆس، شەوی لەدایکبوونی میترایە کە لەو شەوەدا جوانچاکێک لە نێو ئەشکەوتە پیرۆزەکاندا لەدایک دەبێ و سەمبۆلی شەڕ و نەهامەتی لەنێو دەبا و خوێنی بەسەر دەشت و دەردا دەپڕژێ و ئاوەدانی و سەوزەڵانی لەکەناری ئاوە پیرۆزەکاندا سەر هەڵ دەدەن. هەروەها بەپێی هەندێک باوەڕ شەوی یەلدا شەوی شەڕی گەورە و چارەنووسسازی نێوان تاریکی و ڕووناهیە کە لە کۆتایی شەودا، ڕووناهی بە سەر تاریکیدا سەردەکەوێ.
بۆ ئێمەی کوردیش لەم سەردەمانەدا کە شەڕێکی گەورەی نێوان شەڕەنگێزی و پاکی بەڕێوەیە، شەوی یەلدا شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملووی نەمر مانا و واتایەکی دیکە دەبەخشێ.
لە کومیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە پیرۆزبایی شەوی یەلدا لە هەموو هاونیشتمانیانی کوردستان دەکەین.