کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەدا ٢٥ی پارەی نەختیی ئێران لە دەستی ٦٠٠ کەس دایە

18:11 - 5 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە تێکرای ٤٠٠ هەزار میلیارد دۆلار لە پارەی نەختیی ئێران، نزیک بە ١٠٠ هەزار میلیارد دۆلاری لە قەبزەی ٦٠٠ کەس دایە.


هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی کردەوە یەک لەسەر چواری پارەی نەختیی ئێران بە بڕی ١٠٠ هەزار میلیارد دۆلار لە ئیختیاری ٦٠٠ کەس دایە و تەنیا لە حاڵەتێکدا، کۆمپانیایەکی بەرهەمهینانی ئۆتۆمبێل کە هەیئەتی بەڕێوەبەرییەکەی کەسانێکی دەستڕۆیشتوون، بێ ئەوەی کە هیچ هەژمارێکی بانکییان هەبێت، بڕی ٨ هەزار میلیاد دۆلاریان لە ئیختیار دایە و قازانجەکەشی لە نێوانیاندا دابەش دەکرێت.

وتەبیژی دەزگای قەزایی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئامارێکدا راگەیاندبوو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە زیاتر لە ١٠ میلیارد تمەن پارەی دواکەوتوویان لە بانکدا هەبووە، ساڵی رابردوود بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر لەسەدا ٢٥ زیادی کردووە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتانە کەلە چەند رۆژی رابردوودا بڵاو کراونەتەوە، سیستەمی دارایی رێژیمی ئێران سەرەڕای گوشارە نێودەوڵەتییەکان و گەمارۆ ئابوورییەکان، گەندەڵیی لە رادەبەدەری تێدا کراوە و ئەو گەندڵانە کە هەواڵدەرییەکانی رێژیم بە کەسانێکی دەستڕۆیشتوو ناویان دەبەن، لەگەڵ گرفتی نێوخۆیی بەرەوڕوو بوونەتەوە.