کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری كامیاران بەبۆنەی ٢٢‌ی پووشپەڕ چالاكیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

18:22 - 15 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەشاری كامیاران بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی د. قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاكیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بە بۆنەی ٢٤ ساڵەی شەهید كرانی رێبەری نەتەوەیی كورد و سكرتێری پێشووی حیزبی دێمۆكرات، وێنەی د. قاسملوو لەبەشێك لە شوێنەكانی شاری كامیاران بڵاو كرایەوە.


ئەو شوێنانەی تراكت و وێنەی تایبەتی شەهیدی رێبەر دكتور قاسملووی لێ‌بڵاو كراونەتەوە بریتین لە:

دەورووبەری پاركی مەولەوی ـ شەهرەكی بعسەت ـ دەورووبەری بیمارستانی سینا و دەورووبەری فەرهەنگسەرا و پاركی گەورەی شار.