کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری سەحنە خەڵكی بەنووسینی دروشم بێزاری خۆیان لەرێژیمی ئێران دەربڕی

23:29 - 30 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: خەڵكی شاری سەحنە لەپارێزگای كرماشان چەندین چالاكی تەبلیغیان بەنیشانەی بێزارییان لە رێژیم ئەنجام دا.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەچەند شوێنی سەرەكیی شاری سەحنە بەتایبەتی پاركی دەربەند، چالاكیان بەڕێوە برد.
دروشمە نووسراوەكان بریتین بوون لە: نەمان بۆ خامنەیی، مەرگ و نەمان بۆ رێژیمی ئێران، رێگای دكتور قاسملوو درێژەی هەیە و بژی حیزبی دێمۆکرات.
لەلایەكی دیكەوە رێژیمی ئیسلامیی ئێران كافی نێتەكانی شاری كرماشانی خستۆتە ژێر چاوەدێری و كۆنترۆڵیان دەكات.
رێژیمی ئێران بۆ ئەو مەبەستە كامێرای چاوەدێری لەكافی‌نێتەكان داناوە و بەكارهێنەرانی ئینتێرنێتیش پێویستە كارتی میللیی یان شناسنامەیان پێ‌ بێت.