کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشارەكانی بۆكان، ماكۆ و ورمێ‌بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدكرانی دكتور قاسملوو چالاكیی بەڕێوە چوو

16:22 - 16 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشارەكانی بۆكان، ماكۆ و ورمێ‌یادی شەهیدكرانی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەرز راگیرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری بۆكان تراكت و پوستێری تایبەت بە رۆژی ٢٢‌ی پووشپەڕیان بڵاو كردۆتەوە.

لەگەڕەكی میراوا بەسەدان سی‌دی تایبەت بەوتەكانی رێبەری شەهید دكتور قاسملوو بڵاو كراوەتەوە و هەروەها لەبلواری شمسی بورهان، شارەداری، خانەی بێهداشت، گەڕەكی مەزگەوتی ئیمام حەسن، میراوای كۆن و پردی میراواش چالاكی بەڕێوەچووە.
لەشاری ورمێ‌بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدكرانی دكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی وێنەی ئەو رێبەرە شەهیدە بۆ شۆرای شار نێردراوە.
لەشاری ماكۆش ئەندامان و لایەنگرانی رێبازی دێمۆكرات بە سەدان تراكت و دروشمی حیزبیان بڵاو كردۆتەوە و smsیان بۆ خەڵك ناردووە.

بڵاوكردنەوەی تراكت و پوستێری تایبەت بە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ لەبەشێكی بەرچاو لەگەڕەكەكانی شاری ماكۆ ئەنجام دراوە.