کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشارەكانی كرماشان، سەحنە و پاوە یادی شەهید دكتور قاسملوو بەرز راگیرا+وێنە

22:14 - 15 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: یادی ٢٤ ساڵەی شەهیدكرانی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستەكانی رێژیمی ئێران، لەشارەكانی پاوە، سەحنە و كرماشان بەرز راگیرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەشاری سەحنە ‌و كرماشان بە شێوەیەكی بەربڵاو بە نووسینی دروشم ‌و بڵاوكردنەوەی تراكت ‌و پوستێری تایبەت بە یادی رێبەری شەهید، دكتور قاسملوو چالاكیان بەڕێوە برد.


لەشاری كرماشان بەتایبەت لەبلواری د. قاسملوو، ئیدارەی شارسازی، شەقامی سابوونی و سێ‌رێیانی حافزیە، بە دەیان ‌و سەدان تراكت ‌و سی‌دی پێوەندیدار بڵاو كراوەتەوە ‌و دروشمیان نووسیوە. لە شاری سەحنەش لەشەقامی د. قاسملوو چالاكیی بەڕێوە چووە.
لەلایەكی دیكەوە ئەندامانی یەكیەتیی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و درێژەدەرانی رێبازی قاسملوو، لەشاری پاوە بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٤مین ساڵڕۆژی شەهیدكرانی دكتور قاسملوو بە دەستی تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامی، بە بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسینی درووشمی، قاسملوو لەرێبازدا زیندووە و قاسملوو قاسملوو رێگات درێژەی هەیە، پەیمانی خۆیان لەگەڵ رێبازی قاسملوودا نوێ كردەوە.