کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی ئاڵمان رێوڕەسمێك بەبۆنەی شەهیدانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو

15:13 - 2 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ ئاڵمان بەشداریی لەرێوڕەسمی رێزلێنان لەشەهیدانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆنسولخانەی عێراق لەوڵاتی ئاڵمان رێوڕەسمێكی بەمەبەستی رێز گرتن لەشەهیدانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەشاری فرانكفۆرت پێك‌هێنا و شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتیش بانگهێشتی مەراسمەكە كرابوو.
شاندەكە بەسەرپەرستی بابە شێخ ناسری بەرپرسی كۆمیتە ئامادەی رێوڕەسمەكە بوو. لەو رێوڕەسمەدا دوای پێشكەش كردنی پەیامی كۆنسولگەری عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كورتە فیلمێكی دیكیۆمێنتی نمایش كرا.