کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی بریتانیا رێوڕەسمی ٢٤مین ساڵڤەگەڕی تیرۆری دكتور قاسملوو بەڕێوە چوو

23:44 - 24 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەبریتانیا رێوڕەسمێكی بە بەشداریی نوێنەری حیزبە كوردستانییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان و نوێنەری ئەحزابی سەر بە نەتەوەكانی ئێران و كۆمەڵێك سیاسەتوان و رۆشنبیر بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەتا مەڕاسمەكە بە سروودی ئەی رەقیب و خولەكێك بێدەنگی دەستی پێكرد و پاشان پەیامی كۆمیتەی بریتانیا بە زمانی فارسی لەلایەن بەرپرسی كۆمیتە هەمزە بایزیدییەوە پێشكەش كرا و بەدوای ئەودا هەر ئەو پەیامە بە زمانی كوردی لەلایەن فەرید دەیهیم ئەندامی كۆمیتەوە خوێندرایەوە.

پاشان عەلی رەزا نووری زادە رۆژنامەنووس و دۆستی دكتور قاسملوو باسێكی كورتی لەسەر كارامەیی و كاریگەریی قاسملووی رێبەر پێشكەش كرد.

یووسف عەزیز بەنی تۆروف كەسایەتیی سیاسی عەرەب هەر لەو پێوەندییەدا باسێ لە رۆڵ و كاریگەری دكتور قاسملوو كرد.
هاشم كەریمی سیاسەتوان و ئەندامی پێشووی رێبەری حیزبی دێمۆكرات چەند بیرەوەرێكی خۆی لەگەڵ دكتور قاسملوو و كاك عەبدوڵڵای قادری ئازەر بۆ بەشداران هێنایە بەرباس.

خوێندنەوەی شێعری محەممەد غەریب فەتاحی(ئێناخی) كۆتایی مەڕاسمەكە بوو.