کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی دانمارك سیمینارێك لەپێوەندیی ٢٢ی پووشپەڕدا بەڕێوە چوو

22:16 - 27 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڕۆژی تیرۆری رێبەری ناوداری كورددوكتور قاسملوو و هاوڕێیانی سیمینارێك لە دانمارك بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سیمینارێك لەلایەن كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە وڵاتی دانمارك بۆ چالاكی سیاسی سەلاحەدین مەجیدپوور لە شاری Horsens پێك هات و ژمارەیەك حیزب و لایەنی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردی دانیشتووی ئەو دەڤەرە بەشدارییان تێدا كرد.

سیمینارەكە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و خولەكێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد.

دواتر كاووس عەزیزی ئەندامی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكرات لەدانمارك وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان باسەكی كردەوە و دواتریش سەلاحەدین مەجیدپوور بابەتەكی پێشكەش كرد.

مەجیدپوور باسی لە كەسایەتیی بەرزی دكتور قاسملوو وەك رێبەرێكی كاریزمای دەرەوە و ناوخۆی كوردستان، بیرمەندی و دووربینی ، مەوقعیەت ناسی، داهێنانی بیر و ئەندێشەی تازە كرد.

سیمینارەكە بە پێشان دانی فیلمێكی دیكۆمێنتی لە وتە بەنرخەكانی شەهید دكتور قاسملوو، كۆتایی هات.

ژمارەیەك حیزب و لایەنی سیاسی و كۆمەڵایەتی پەیامیان پێشكەش بە سیمینارەكە كردبوو كە بریتین لە:

ـ یەكیەتیی نیشتیمانی كوردستان

ـ پارتی دێمۆكراتی كوردستان

ـ پارتی یەكیەتیی دێمۆكراتی(پەیەدە)

ـ پارتی دێمۆكراتی پێشڤەرۆی كورد لەسووریا

ـ ناوەندی كوردۆسایت

ـ فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكان

ـ كۆمەڵەی كوردی

ـ یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

5527.jpg