کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی سویس رێز لە رۆژی شەهیدانی كوردستان گیرا

15:17 - 11 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەكانی حیزبی دێمۆكرات ـ سویس و پارتی سوسیالیستی كوردستان لەو وڵاتە كۆڕیادیكیان بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی ١٠ی خاكەلێوە بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو كۆڕە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ١٠ی خاكەلێوە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەكێك بێ‌دەنگی بۆ رێز گرتن لەگیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان و بە تایبەت پێشەوا قازی و هاوڕێیانی دەستی پێكرد.
هەر لەو پێوەندییەدا لەلایەن سەحرا سەحرایی خێزانی شەهید ئەرشەد رەزایی بەرنامەكە كرایەوە و بەڕێزیان بەخێر هاتنی بەشدارانی كۆڕەكەیان كرد.
پاشان پەیامی هاوبەشی كۆمیتەكانی حیزبی دێمۆكرات ـ سویس و پارتی سوسیالیستی كوردستان لەلایەن فەوزییە ئەندامی كۆمیتەی پارتی سوسیالیستی كوردستان لەو وڵاتە خۆیندرایەوە.

بە دوای ئەوەدا كورتەیەك لە وتە بە نرخەكانی شەهیدی رێبەر دوكتور عەبدولڕحمان قاسملوو لە سەر ١٠ی خاكەلێوە، بە دەنگ بڵاو كرایەوە.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێز مامۆستا نادر سەفەری، باسێكی لەسەر كەسایەتی پێشەوا قازی وەك یەكەم سەركۆماری كوردستان پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر خەباتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی پێشەوا و دەسكەوتە بە نرخ و گرانبەهاكانی كۆمار.

4235.jpg


هەروەها لەلایەن بەرپرسی گشتیی كومیتەی حیزبی دێمۆکرات لە سویس بەڕێز نامدار سەفەری سوپاسی بەشدارانی كۆڕەكە كرا.