کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەپارلمانی بریتانیا كۆبوونەوەیەك لەپێوەندیی كوردستان بەڕێوە چوو

16:14 - 26 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەپارلمانی بریتانیا كۆبوونەوەیەك لەپێوەندیی كوردستان بەئامادە بوونی رزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەو وڵاتە، بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، پڕۆفیسۆر مایكێل گانتەر وەكوو كۆڕگێر بۆ بەشداران قسەی دەكرد و لەقسەكانیدا باسی لەو زۆڵم و زۆریانەی كە لەكوردستان دەكرێتەو سەر نەتەوەی كورد كرد و وتیشی: پێشتر كوردەكان لەلایەن وڵاتانی دەرەوە هیچ پشتیوانییەكیان لێ‌نەدەكرا و ئەمڕۆكە بەحوكمی ئەوەی كە لەناوچەكەدا فاكتۆرێكی گرینگن، پشتیوانیان هەیە.
ئەو سیاسەتوانە باسی لەهەر چوار پارچەی كوردستان كرد و خەباتی كوردەكانی بەشتێكی رەوا زانی و هەروەها باسێكیشی لەسەر چۆنیەتی سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی كرد.
پڕۆفیسۆر مایكێل گانتەر كتێبێكی لەژێر ناوی بەهاری كوردی نووسیوە و بەم زوانە چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.