کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەیەكێك لەزانكۆكانی وڵاتی ئەمریكا پرسی كورد تاوتوێ‌كرا

16:25 - 28 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەزانكۆی ویلایەتی ماین جنوبی ئەمریكا، كۆنفراسێك لەپێوەندیی كوردستان بەڕێوە چوو و كۆمەڵێك خوێندكار و مامۆستا تێیدا بەشدار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، هاوڕێ‌حەدادی خوێندكاری كورد لە زانكۆی ماین جنوبی كۆنفڕانسێكی لەسەر پرسە پێوەندیدارەكان بە كوردستانەوە بەڕێوە برد.

ئەو خوێندكارە كوردە باسی لەهەلومەرجی دابەش كردنی كوردستان لەباری مێژووییەوە كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە كوردستان لە دەرەوەی خواست و ویستی كوردەكان دابەش کراوە و بێ گومان مافی كوردەكانە كە رۆژیك هەوڵ بدەن بە پێی یاسا و پێوانە نێونەتەوەییەكان چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن.

كۆڕگێڕ لە بڕگەیەكی دیكەی ئەو كۆنفڕانسەدا باسی هەلومەرجی ئەوڕۆی كوردستان بە گشتیی و پڕۆسەی ئاشتی نێوان كورد و دەوڵەتی توركیە، كوردەكانی كوردستانی سووریە و گەشە و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان و هەلومەرجی خەباتی رزگاریخوازانەی كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات كرد.

هاوڕێ‌حەدادی پڕژایە سەر زوڵم و زۆرییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران كە دەیكاتە سەر نەتەوە بندەستەكانی ئێران و وتیشی: نەتەوەی كورد لەئێران زۆرترین زوڵمی لێكراوە.